لە سلێمانی له یادی رۆژنامەگەری کوردی چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت

رووداو- سلێمانی

لە شاری سلێمانی بەبۆنەی یادی رۆژنامەگەری کوردییەوە، چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێن، کە تایبەتی بە پیرۆزکردنی یادی رۆژنامەگەری کوردی و هاوکات چەند خولێکی فێربوونی رۆژنامەنووسیش بۆ ژنانی ئارەزوومەند دەکرێتەوە.

تەرزە عەبدوڵلا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 22-4-2016، کە یادی 118 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردییە، چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچن.

پەیامنێری رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە چەند رۆژی رابردووش بە شێوەی جیاواز یادی رۆژنامەگەری کوردی کراوەتەوە کە لەلایەن زانکۆ و پەیمانگەی راگەیاندنی سلێمانی کراونەتەوە و هاوکات چەند خولێکیش بۆ فێربوونی رۆژنامەنووسی بۆ ژنانی ئارەزوومەند کراونەتەوە کە خولیای فێربوونی رۆژنامەنووسیان هەیە".

تەرزە عەبدوڵڵا گوتیشی "لە شارۆچکەی پێنجوێن بیجگە لەوەی خولی فێربوونی رۆژنامەنووسی دەکرێتەوە هاوکات لە هەڵەبجەی تازە  پیشانگەیەکی مێژوویی رۆژنامەنووسی دەکرێتەوە کە تیێدا 120 رۆژنامە نمایشدەکرێن".