کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

22-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی باران و بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.
 
بەپێی راگەێیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئادار و سبەی شەممە 23ـی ئادار، کەشوهەوا بە ناجێگری دەمێنێتەوە.
 
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی وەکو بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە بەهۆی کاریگەریی بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکە هەیە، تەواوى ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە زۆرینەی ناوچەکان هەورى باراناوى دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاواى هەرێمی کوردستان بە شێوەى نمەباران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانى دیکە.
 
بەپێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، "لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت."
 
هەرچی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانە، بەپێی پێشبینییەکان "لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات بارانبارین بەشێوەی تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت."
 
خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت و پلەی گەرما لە یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، 23ـی ئاداری 2024، کەشناسی رایگەیاندووە، ناجێگیریى کەشوهەوا لەسەر ناوچەکەمان بە رێژەیەکی کەمتر بەردەوام دەبێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت، لە زۆرینەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی دیکە.
 
هەروەها لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینی هەورە تریشقە و تاوەبارانى کورتخایەن دەکرێت، ئەوە جگە لەوەی خێرایی با لەسەر خۆ بۆ مامناوەند لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
 
پلەکانی گەرمای رۆژی شەممەش بە دوو تــا چوار پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی بەرز دەبێتەوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیش بەمشێوەیە دەبێت:
 
- هەولێر:  19 پلە
- سلێمانی: 18 پلە 
- دهۆک : 17  پلە
- زاخۆ : 17 پلە
- هەڵەبجە : 19 پلە
- کەرکووک : 22 پلە
- سۆران : 12 پلە
- حاجی ئۆمەران : 5 پلە
- گەرمیان : 24 پلە
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."