رووداو دیجیتاڵ
رێگەی 267 گوند و کێڵگە لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون.
شەوی رابردوو شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین پارێزگاکانی وان، بهدلیس، مووش و جۆلەمێرگی لە باکووری کوردستان گرتەوە و ئەمڕۆش بەردەوام بوو، یەکێک لە کاریگەرییەکانیشی ئەوە بوو کە رێگەی 267 گوند و کێڵگە بهڕووی هاتووچۆدا داخران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانەکانی تورکیا، لە بەدلیس 61 رێگە، لە مووش 77 رێگە، لە وان 59 رێگە و لە جۆلەمێرگ 70 رێگەی گوند و کێڵگەکان بەهۆی بەفرەوە داخراون.
بەشێکی زۆری سنووری نێوان وان و جۆلەمێرگ بەفری زۆری لێباریوە. ئەو بەفرە مەترسیی دروستبوونی رەنووی دروستکردووە، هەربۆیە هۆشداری دراوەتە شۆفێران کە تاوەکو نەمانی مەترسییەکە رێگەی دیکە بەکاربێنن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەفر شاری بەدلیسیشی سپیپۆش کرد و بەشێک لە هاونیشتمانییان بە بارینی بەفرەکە خۆشحاڵ بوون، بەشێکی دیکەیان زوو دەستیان بە لابردنی بەفری کەڵەکەبووی سەر ئۆتۆمبێل و بەردەم دووکانەکانیان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ