لە لوڕستان چوار بوومەلەرزە روویاندا

22-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویاندا و بەپێی زانیارییەکان هیچ  زیانیانێکیان نەبووە.
 
دەزگەی جیوفیزیایی زانکۆی تاران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 22ی ئاداری 2024، چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای لوڕستان تۆمارکراون.
 
بەپێی ئەو دەزگەیە، بوومەلەرزەی یەکەم کاژێر 01:19ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئێران، لە شاری خوڕەمئاوای ناوەندی پارێزگای لوڕستان روویداوە، ‌هێزی بوومەلەرزەکە 3.4 پلەی ریختەر بووە و لە قۆڵاییی 6 کیلومەتری زەوی روویداوە.
 
بوومەلەرزەی دووەم کاژێر 02:32ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئێران لە شاری ئەزنا و بە پلەی 2.9 ریختەر بووە و لە قۆڵایی 5 کیلومەتری زەویدا روویداوە.
 
دەزگەی جیوفیزیایی زانکۆی تاران هەروەها رایگەیاندووە، بوومەلەرزەی سێیەم لە سنووری شاری ئەلیگودەرز بووە، هێزی بوومەلەرزەکە 2.8 پلەی ریختەر بووە و لە قووڵایی 9 کیلومەتری زەوی روویداوە.
 
بەپێی دەزگەکە، بوومەلەرزەی چوارەمیش لە سنووری شاری ئەزنا لە کاژێر 03:38 بە کاتی ئێران تۆمار کراوە، هێزەکەی 3.5 پلەی ریختەر بووە و لە قۆڵایی 6 کیلومەتری زەویدا روویداوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی نزمی پلەی بوومەلەرزەکان، هیچ زیانێکی نەبووە.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە