بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران پێنج ماڵ دەسووتێن

22-03-2023
سووتانی یەکێک لە ماڵەکان
سووتانی یەکێک لە ماڵەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی سۆران ئاگر لە ماڵێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە چوار ماڵی دیکە دەسووتێن کە لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.
 
شایەتحاڵێک لەنێو پاشماوەی سووتاوی یەکێک لە ماڵەکان قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ئەو وەکو یەکەم کەس چووەتە سەر شوێنی ئاگرەکە بینیویەتی بەهۆی بوتڵی گازەوە بووە. هاوکات بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەڵێت: بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
 
خاوەنی یەکێک لە ماڵە سووتاوەکان کە کارمەندی شارەوانیی سۆرانە ئاماژەی بەوەکرد، "هیچمان بۆ دەرنەچووە." خاوەنی خانوویەکی دیکەش گوتی، "کرێچین و چاومان لە حکومەت و خێرخوازانە تاوەکو بتوانین ماڵەکانمان دروست بکەینەوە."
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت: ئەو خانووانەی گڕیان گرتووە، رووبەریان بچووکە و لەنێوان 80 بۆ 100 مەتردان. هۆکاری زیاتر تەشەنەسەندنی گڕەکەش، بەهۆی بەرمیلێک نەوت بووە. 
خاوەنی ماڵەکان و شایەتحاڵەکان باسی ئەوەشیان کرد کە لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە خەڵک لەنێو ماڵەکاندا هەبوو و لەلایەن خەڵک و تیمەکانی بەرگریی شارستانی رزگارکراون. لەنێو ئەوانەی رزگارکراون، منداڵیش هەبوون. 
 
 
 
بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: تێکەڵکێشی خانووەکان و داپۆشرانی سەقفی خانووەکان بە دار و حەسیر و نایلۆن و لەسەر دانانی تایەی ئۆتۆمبێل وای کرد کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کەمێک دوابکەوێت، "بەمەش زیانە ماددیەکان زۆرتر بوون."

بەپێی راپۆرتی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، "هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، سەرەتا لە خانووێکەوە دەستی پێ کردووە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ خانووەکانی دەوروبەری کە پێنج خانوو زیانێکی زۆری ماددییان بەرکەوتووە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون