رووداو دیجیتاڵ
لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە دەستگیر دەکات کە بۆ سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی چووبوون.
هێزێکی حەشدی شەعبی لەنێو بازاڕی پردێ چواردەوری پێنج پێشمەرگە دەگرن کە بەبێ چەک بەنیازبوون بچنە بنکەی تەندروستیی پردێ و دوای قۆڵ بەستکردنیان رەوانەی پۆلیسی پردێ کراون.
وەک هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو دەڵێت، لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێکیان نەکردووە لە بنکەی پۆلیسی پردێ ئازاد دەکرێن، دواتر هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیریان دەکەن، گوایە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە و بەناوی باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانەوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو پێنج پێشمەرگەیە تەنیا پانتۆڵەکانیان سەربازیی بووە و چەکیان پێنەبووە.
دوای دوو کاژێر مانەوە لەو بنکەیەش ئازاد کران و دواتر لەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ بردراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ