‎لە سنووری داقووق داعش هێرش دەکاتە سەر هێزە عێراقییەکان

22-03-2022
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
‎رووداو - کەرکووک

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ‎شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و دوای نیو کاژێر شەڕ و پێکدادان، چەکدارانی داعش هەڵاتن و ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراقیش کوژران و بریندار بوون. 
 
‎رائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای عێراق لە سنووری گوندی ئەلبومەحەد لە رۆژئاوای شارۆچکەی داقووق و بۆ ماوەی نیو کاژێر شەڕ و پێکدادان روویدا".
 
‎گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، "چەکدارەکانی داعش لە سەنگەرەکان نزیک بوونەتەوە، کەشوهەوا و بارانیان قۆستووەتەوە و هێرشەکەیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون. دواتر چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی کارگە کۆنکرێتییەکە؛ وێنە: رووداو

چوار ساڵە دانیشتووانی گەڕەکێکی هەڵەبجە داوای گواستنەوەی کارگەیەک دەکەن

کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو لە هەڵەبجە شەو و رۆژ خۆڵی چیمەنتۆ بەسەر دانیشتووانی گەڕەکی ئەندازیاران بڵاودەکاتەوە. دانیشتووانی گەڕەکەکە چوار ساڵە داوای گواستنەوەی دەکەن.