دابەشکردنی خۆراکی هەولێر: مانگی نیسان کۆبۆنی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی

22-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم ساڵەوە کۆبۆنی خۆراک لە هەولێر بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام دواکەوتووە بۆ مانگی نیسان.
 
رۆژی شەممە، 22ـی شوباتی 2025، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق پسوولەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و هەرکەسێکیش کارتی نیشتمانی نەبێت، بەشەخۆراکی مانگانە وەرناگرێت."
 
بڕیارەکە بۆ تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەڵێت: "بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم ساڵ پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی، پێیانگوتین مانگی نیسان جێبەجێ دەکرێت."
 
کۆبۆنی ئێستای خۆراک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996. دلێر عەبدولواحید گوتی، "ئامانج لەم بڕیارە گۆڕانکاریکردنە لە کۆبۆنی خۆراک و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان، چونکە دوای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، هاتووچۆکردن بۆ فەرمانگەکان و لای بریکارەکان نامێنێت."
 
دوای بەئەلیکترۆنیکردنی کۆبۆنی خۆراک، هاووڵاتییان لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە لە کاتی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە. دلێر عەبدولواحید گوتی: "هەر لە مۆبایلەکانیان دەتوانرێت داوای گواستنەوەی بەشەخۆراک و زیادکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو بکرێت."
 
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە، ئەوەی کارتی نیشتمانی نەبێت، بەشەخۆراکەکەی دەبڕدرێت، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، "ئەمە بۆ سەلماندنی بوونی ئەو کەسەیە کە بەشەخۆراک وەردەگرێت تاوەکو بریکارەکان نەتوانن بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بخۆن، هەروەها راگرتنی بەشەخۆراکی ئەوانەی کارتی نیشتمانییان نییە کاتی دەبێت و هەرکات کارتەکەیان دەرهێنا، بەشەخۆراکەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە."
 
لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس مانگانە لەڕێگەی فۆرمی خۆراکەوە بەشەخۆراک وەردەگرن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''