رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمیانم."
ئەمڕۆ شەممە، لە پرسەنامەیەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئيسلامیی کوردستان و زانا و كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌كه و هاوكاران و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
مەلا خالید مەلەکی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، کۆچی دوایی کرد. ئەو مامۆستا ئایینییە، ماوەی سێ ساڵ بوو نەخۆش بوو و ئەمڕۆش هەر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مەلا خالید مەلەکی دەڵێت، "خوالێخۆشبوو زانايه‌كى ديارى ئايينى، نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ