درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵێکی دێرەلووک دەکەوێت

ئەو شوێنەی درۆنەکەی بەرکەوتووە.
رووداو دیجیتاڵ 

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵی هاونشتمانییەکی ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی دەکەوێت، بەڵام جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە. 
 
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە روویداوە. مەحموود نهێلی، دانیشتووی ناحیەی دێرەلووک بە رووداوی گوت، چەند رۆژێکە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە دۆخی سنووی ئامێدی بەتایبەتی گوندەکانی گوهەرزێ، بەرچی و بلاڤە لە بناری چیای مەتین تێکچووە. 
 
هاونیشتمانییەکە گوتیشی، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵی هاونشتمانییەک کەوتووە و تاوەکو ئێستا نازانرێت، درۆنەکە لەلایەن سوپای تورکیا ئاراستە کراوە یان پەکەکە.