بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر لە شاری گیەڵانی کرماشان روویدا

22-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر شاری گیەڵانی لە پارێزگای کرماشان هەژاند. تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکان بڵاونەبوونەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، کاژێر 3:36 خولەکی بەرەبەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتریی زەوی لە شاری گیەڵاندا روویدا.
 
هەروەها نزیکەی کاژێرێک دواتر، کاژێر 4:45 خولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 2.7 پلەی ریختەر و ئەویش لە قوڵایی 10 کیلۆمەتریی زەویدا، ناوچەی گیەڵانی هەژاندەوە.
 
ئەو دوو بوومەلەرزەیە لە دووریی 6 کیلۆمەتریی شاری گیەڵاندا روویانداوە.
 
بەیانیی رۆژی چوارشەممەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی ریختەر شاری کرماشانی هەژاند، بەڵام بەپێی راپۆرتی ناوەندی کۆنترۆڵی پارێزگای کرماشان، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی نەبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.