توونێلی دەربەندیخان دادەخرێت


رووداو دیجیتاڵ

هاتووچۆی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمڕۆ لە کاژێر 10:00ـی بەیانییەوە توونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و تاوەکو کردنەوەی توونێلەکە، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بازگەی بانیخێڵان رادەگیرێن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-02-2024، توونێڵی شارەکە بە مەبەستی چاککردنەوەی ئاوەڕۆکەی دادەخرێت و کاژێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ دەکرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان دەڵێت؛ لەکاتی داخستنی توونێلەکە ئۆتۆمبێلی بچووک لە تونێڵی خوارەوە هاتووچۆ دەکات، واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕدەبن و دەچنەوە نێوشار. هاوکات ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش لەم ماوەیەدا هەر لە زاڵگەی بانیخێڵان رادەگیرێن و رێگەی هاتووچۆیان پێنادرێت، لەڕووی دەربەندیخانیشەوە لە سێ رێیانی چیای بەرانان بەهەمانشێوە رێگرییان لێدەکرێ و رادەگیرێن تاوەکو کردنەوەی توونێلەکە.
 
توونێلی دەربەندیخان رێگەی سەرەکیی هاتووچۆی کەلار و دەربەندیخانە بۆ سلێمانی، بەڵام بەهۆی کۆنبوونی توونێلەکە و سووتانی تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی تێیدا، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار بۆ نوژەنکردنەوە بەڕووی شۆفێراندا داخراوە.