هاونیشتمانییەک لە سەمسوور هاوژین و کچێكی لە بوومەلەرزەکەدا لەدەستداوە لەسەر شەقام دەمێنێتەوە

22-02-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئەو هاونیشتمانییە لە نزیک ماڵەکەیان و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە
ئەو هاونیشتمانییە لە نزیک ماڵەکەیان و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەمسووری باکووری کوردستان لە بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات هاوژین و منداڵێکی 9 مانگی لەدەستدا. ئەو شەوانە دەچێتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا تیمەکان هاوژین و منداڵەکەیان لەژێر داروپەردوودا دەرنەهێناوە.
 
عەزیز گونەش 12 ساڵە لە فەرەنسا دەژی و دوایین جار کە کچەکەی بینیوە تەمەنی سێ مانگ بوو، بەڵام کچ و هاوژینەکەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا. عەزیز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "من لە دەرەوە گەڕامەوە و بینیم کچەکەم و هاوژینەکەم لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە. خانوومان کڕی بۆئەوەی تێیدا بژین، بەڵام ئێستا هیچ شوێنێکم نییە تێیدا بمێنمەوە."
 
هێشتا گریان و پرسە لە ماڵی دایک و باوکی عەزیز تەواو نەبوون کە ئەوانیش بەهۆی بوومەلەرزەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێهیشتووە و لەژێر خێمەدا دەمێننەوە. دایکی عەزیز بەردەوام وێنەی نەوەکەی لەدەستە و بە گریانەوە دەڵێت، کەس نییە شوێنی ئەوان بگرێتەوە.
 
زەینەب مامەد، دایکی عەزیز باس لەوە دەکات، رۆژێک بووک و نەوەکەی لەژێر داروپەردوودا مابوونەوە، بەڵام کەس نەبوو ژیانیان رزگار بکات. دەشڵێت، "بە زۆر ئێمە خۆمان رزگار کرد و چووین هاوکاریی دراوسێکانمان کرد و نەمانزانی کەسوکاری ئێمەش لەژێر خانووەکاندان."
 
عەزیز هێشتا لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە؛ بەوشێوەیە رۆژەکانی ژیانی بەڕێدەکات و دەڵێت، رەنگە خانووی بۆ دروستبکرێتەوە، بەڵام هیچ شتێک ناتوانێت ئەو برینەی ساڕێژ بکاتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە