پۆلیسی هەولێر کارگوزارێک بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک دەستگیردەکات
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، کارگوزارێکیان بە تۆمەتی دزیکردن لەو ماڵەی کاری تێداکردووە دەستگیر کردووە.
رۆژی سێشەممە 22-02-2022 هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پۆلیسی هەولێر بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی شاوێس تۆمەتبارێکی بیانییان بەناوی ( ف، ک ) دەستگیر کردووە کە بڕی 17 هەزار و 300 دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی لە ماڵێک دزیوە.
بەگوتەی گوتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەو کارگوزارە لە هەمان ئەو ماڵەدا دزیکردووە کە کاری بۆ کردوون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە رێکخراوە و رەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوە کراوە، گوتیشی: "بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە."