رەوە گورگ هێرشدەکەنە سەر ئاژەڵەکانی دەشتی هەریر
رووداو-سۆران
ئه‌مساڵ ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی گورگ له ده‌شتی هه‌ریر زیاد بووه، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیانی به چوار ماڵه مه‌ڕدار گه‌یاندووه و په‌لاماری نزیكەی 200 سه‌ر مه‌ڕ دراون، مه‌ڕداره‌كان ده‌ڵێن زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه به‌و شێوه‌یه گورگ زیانی لێ نه‌داون و زۆر نه‌بوونه.
ده‌شتی هه‌ریره واری زستانه‌ی ژمهرهیهكی زۆری مه‌ڕدارانی باشووری كوردستانه. بێ ئاگایی پاسه‌وانی مه‌ڕه‌كان وایکردووە له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا گورگ نزیكەی سه‌د سه‌ر مه‌ڕی خنكاندووه، زیاتر له په‌نجا سه‌ریشی برینداركردووه.
ره‌حمان نه‌بی، مه‌ڕدارێکی دەشتی هەرێر بە رووداوی راگەیاند: "له نیوه‌شه‌ودا گورگ خۆی كردووه به ته‌وێڵه‌ی مه‌ڕه‌كانمان و تا بۆی كراوه خنكاندوونی و برینداری كردوون، ته‌نها هی من سی سه‌ری لەنێو بردووە. چیبكه‌ین لێره قه‌ده‌خه‌یه ئاژه‌ڵی دڕنده بكوژین و له‌كاتی لێقه‌ومانیش كه‌س به داوامانهوه نایەت".
لە گوندی حهسهناواش کە سی ماڵی مه‌ڕداری لێیه، گه‌له‌گورگ له‌م هه‌فته‌یه‌دا مێوانی ناوه‌خته‌ی چوار ماڵ بووه، مام كاكل زیانمه‌ندی یه‌كه‌می ماڵه‌كانه و گورگ سی مه‌ڕی لێ خنكاندووه‌و بیست و پێنج سه‌ریشی بریندار كردوون.
كاكل ره‌جه‌ب، مه‌ڕدارێکی گوندی حەسەن ئاوا بە رووداوی راگەیاند: "باب و باپیرمان سه‌د ساڵ لێره ژیاون و منیش ئه‌وه چل ساڵه لێره‌م، هیچ كات به‌و شێوه‌یه گورگ زۆر نه‌بوونه، ئه‌مساڵ منی ره‌نج به خه‌سار كرد و نزیك په‌نجا سه‌ری لەنێوبردووە".
هه‌ر مه‌ڕێك كه‌وتبێته به‌ر كه‌ڵپه‌ی تیژه‌كانی گورگ به ئه‌سته‌م ده‌توانێت بله‌وه‌ڕێت. ده‌ڵێن رۆژانه چوار پێنج مه‌ڕیان مردار ده‌بنه‌وه. سوده گه‌وره‌كه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م مهڕدارانه بهرخهكانیانه به‌ڵام ده‌ڵێن بێ دایك ناتوانن گه‌وره‌یان بكه‌ن.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان