prev
next
رووداو دیجیتاڵ
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکى فەرمانبەرانى شارى هەولێر، 6 شوێنی فرۆشتنی گۆشت (قەسابخانە)ـیان داخستن، کە پابەندی رێنماییەکانمان نەبوون.
سەرچاوەیەک لە قائیمقامیەتی هەولێر ئەمڕۆ بە رووداوی گوت "هەندێک لە گۆشتفرۆشەکان ئاژەڵەکان لە دەرەوەی سەربڕخانەی حکومی سەردەبڕن، یان شوێنی هەڵگرتنی گۆشتەکانیان خاوێن نییە، ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر هاونیشتمانییان. لیژنەکانی ئێمەش ئامادەن هەر پابەندنەبوونێک هەبێت، رێکاری پێویستی بەرامبەر بگرنەبەر."
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2025) قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، لیژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوهبەسەرچوو و بێ کوالێتی، دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی خۆراك و کەلوپەل و پێداویستیەکانی هاووڵاتییان، لە کۆى 18 فرۆشگە لە گەڕەکى فەرمانبەران، 6 شوێنی فرۆشتنی گۆشت بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخران.@
بەگوێرەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەو شوێنانەشی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەموکوڕی دیکەیان هەبوو، هۆشدارییان پێدرا؛ لە زووترین کاتدا سەردانی قایمقامیەتی ناوەندی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ