لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نهێنی یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە

22-01-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پێشەوا قازی محەممەد لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
پێشەوا قازی محەممەد لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ 77ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە و لە پایتەختی کۆمارەکە بە نهێنی و دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران یادی کۆمارێک کرایەوە کە ساڵی 1946 بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا. 
 
هێزەکانی ئێران رێگە نادەن، خەڵک سەردانی گڵکۆی سەرۆکی کۆماریش بکەن، بەڵام هەموو ئەو رێگرییانە بەربەست نین لە بەردەم یادکردنەوەی.
 
مامۆستا ئیبراهیم کەریمی، پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵەی سنە دەڵێت: ناوی پێشەوا قازی محەممەد هەتا هەتایە لە دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازدا بە بەرزی دەمێنێتەوە و لەبیری ناکەین. 
 
کۆماری کوردستان بە ئەنجام گەیشتنی هەوڵ و خەباتی گەلی کورد بوو لە بارودۆخی ئاڵۆزی دوای شەڕی جیهانیی دووەم. ئاڵوگۆڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، خواستی تاران بۆ زاڵکردنەوەی دەسەڵاتی بەسەر هەموو ناوچەکاندا و لاوازییە نێوخۆییەکان بوون، بەهۆی ئەوەی کۆماری کوردستان کەمتر لە ساڵێک دوای دامەزراندنی، شکست بهێنێت. 
 
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بە بۆنەی 77ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان دەڵێت، بە فەرمی ناساندنی ئاڵای کوردستان، داهێنانی سروودی نەتەوەیی و چەمکی پێشمەرگە لە کۆماری کوردستاندا، بۆشاییەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی پڕکردووەتەوە. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆماری کوردستاندا رێز لە جیاوازییە نەتەوەیی، زمانی و ئایینییەکان و ئازادی رادەربڕین دەگیرا. گرنگی بە بووژاندنەوەی کولتوور و هونەر، خوێندنی بێبەرامبەر و خوێندنی کچان دا و مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ کەمینە زمانییەکانیشی بە فەرمی ناساند. 
 
کارێکی دیکە کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا کرا، لێکنزیکبوونەوە و هاوکاری بوو لەگەڵ گەل و حکومەتی ئازەربایجان. هاوکارییەک کە دواتر درێژەی نەکێشا و ناکۆکی و کێشەشی لێکەوتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای سنە 14 هەزار و 615 منداڵ لەدایک بوون

لەدایکبوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 8٪ دابەزیوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری باری کەسیێتیی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و ئیلام ئاماری لەدایکبوونیان لە 9 مانگی ئەم ساڵی هەتاوی بڵاوکردەوە، لە سێ پارێزگاکە رێژەی لەدایکبوون بە تێکڕا 8.3٪ کەمبووەتەوە.