دوو کرێکاری خەڵکی کۆبانێ بەهۆی گازەوە لە کەرکووک گیانیان لەدەستدا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک دەڵێت، دوو کرێکاری خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە هۆی گازی سۆپاوە گیانیان لە دەستداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2024، موقەدەم سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو کرێکاری خەڵکی کۆبانێ کە دوو بۆ سێ مانگ بوو بۆ کارکردن هاتبوونە ناحیەى تازە لە کەرکووک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆى لێچوونى گازى سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە". 
 
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک گوتی، "ئەو دوو کرێکارە لە خێوەتدا دەژیان. ئەم شەو نزیک کاژێر 02:00 بەرەبەیان دوای کارکردن گەڕاونەتەوە و سۆپای گازیان هەڵکردووە، دواتر خەوتوون. بەهۆى لێچوونى گازەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە."
 
بە گوتەی سامان رەمەزان، "ئێستا تەرمى هەردوو کرێکارەکە لە نەخۆشخانەى ئازادیى کەرکووکە."
 
یەکێک لە کرێکارەکان خێزاندار و تەمەنی 33 ساڵ بووە؛ ئەوی دیکەیان سەڵت و تەمەنی 26 ساڵ بووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".