مەسرور بارزانی و بەربژێری ترەمپ بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی 'دوایین پێشهاتەکان' تاوتوێ دەکەن

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا، "چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەڵێ "گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کرا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرایەوە."
 
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمانەکە کردووە بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بۆ ئەو پۆستە لە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا و، "ستایشی تێگەیشتنی قووڵی ئەوی لە بابەتە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە کرد."
 
لە راگەیێندراوەکەی ئەمشەو (شەممە، 21-12-2024)ـی حکومەتدا هەروەها هاتووە، هەردوولا "بیروڕایان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرد و، جەختیان لە گرنگیی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە کردەوە."
 
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "تایبەت بوون بە رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە ناوچەکە و، پابەندبوون بە بەها و ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و ئاسایش. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری.'"

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەکات

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازیی لێ کرا.