لە دووەمین دیداری نەجەف - هەولێر باشترکردنی پەیوەندییەکانی کورد و شیعە تاوتوێ کران

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
 ئامانجی دیدارەکە لێکتێگەیشتنی زیاترە لەنێوان کورد و شیعە.
ئامانجی دیدارەکە لێکتێگەیشتنی زیاترە لەنێوان کورد و شیعە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووەمین دیداری نەجەف - هەولێر ئەمڕۆ لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو. تێیدا هەردوو لایەنی کورد و شیعە بۆچوونی خۆیان لەبارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و شیعە دەربڕی. 
 
دیدارەکە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو رێکخرابوو، تێیدا ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو داوای گەڕانەوەی کەرکووکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد.
 
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو بە بەشداربووانی گوت "ئێوە، کەسی زانا و شارەزان و هەقپەروەرن، زانیاری لەسەر کوردستان زیاتر لە هەموو شوێنێک لە کتێب و فەرهەنگی نووسەرانی سەردەمی دەسەڵاتداریێتییە ئیسلامییەکان دا هەیە، ئێوە دەزانن کەرکووک کوردستانە، ئەو مافەی لە سیاسەت و لای سیاسییەکان یاری پێدەکرێت و دەشاردرێتەوە، لەلای ئێوە هەروەک ماف و هەق دەمێنێتەوە، لەبەرئەوە هەقپەرستییە ئەگەر ئێوە بە بڕیار و پاراستنی بنەمای هەقپەرستی، ماف بگێڕنەوە بۆ خاوەن ماف، ئەویش گێڕانەوەی کەرکووکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان". 
 
کورد و شیعە پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و هەردوولایان لەلایەن دەسەڵاتی پێشووی عێراقەوە رووبەڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی بوونەتەوە.
 
لە 2003ـوە شیعە بوونەتە دەسەڵاتداری یەکەمی عێراق و کوردیش تاوەکو ئێستا خۆی بە ستەملێکراو دەزانێت. 
 
یوسف گەناوی، پارێزگاری نەجەف لەبارەی پەیوەندییەکانی کورد و شیعەوە گوتی، "سەقامگیریی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستیی بە تێپەڕاندنی دابەشبوونە نێوخۆییەکان و بەهێزکردنی توانای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە. دەرفەتی راستەقینە هەیە بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان کورد و شیعە، لەوانە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی. هەردووکیان دەتوانن هەڵوێستی هاوبەش بنوێنن کە پشکداربێت لە سەقامگیریی عێراق و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێزی بکات".
 
ئەمە دووەم دیداری نێوان نەجەف - هەولێرە، دیداری یەکەم ساڵی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو. 
 
دیدارەکە بەشێکە لە پڕۆژەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو.

بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: کەرکووک بە گێڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەبێتە شاری پێکەوەژیانی راستەقینە

بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو داوا لە مەرجەعییەتی نەجەف دەکات کە بە بڕیارێکی ''هەقپەرستی'' کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کورد گەورەترین نەتەوەی جیهانە کە تاوەکو ئێستاش لەسەر خاکی هەزاران ساڵەی دەچەوسێندرێتەوە''.