ئەم ساڵ نزیکەی 50 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 50 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 29 کەس لە پارێزگاکە لە ئاودا خنکاون. بەشی زۆریان لە کاتی مەلەکردن بووە لە رووبار و چەمەکان". 
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش بە رووداوی گوت، "ئەم ساڵ خنکان لە پارێزگاکەمان بەراورد بە پار زیادیکردووە. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 10 کەس خنکاون". 
 
ساڵی رابردوو لە پارێزگای دهۆک چوار کەس خنکابوون.
 
هاوکات زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بۆ رووداو قسەی کرد و گوتی، "ئەم ساڵ لە پارێزگاکەمان کەس نەخنکاوە. پار یەک کەس خنکابوو."
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لەم پرسە بە رووداوی گوت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 کەس لە پارێزگای سلێمانی خنکاون.
 
بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون. لەو ژمارەیە 27 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19ـیان لە پارێزگای دهۆک، 14یان لە پارێزگای سلێمانی بوون و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە.

مەزڵووم عەبدی: بە تووندترین شێوە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەڵمانیا سەرکۆنە دەکەین

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بازاڕێکی کریسمسی ئەڵمانیا دەکات کە بووە هۆی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی سەرووی 200ـی دیکە.