رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی دوێنێ شەوی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیرم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە".
رۆژی شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "تاسام بەو هێرشە تۆقێنەرەی بازاڕی کریسمسی شاری ماگدێبورگ".
مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێت: "پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خەڵک و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەم و لەم کاتە سەختەدا بیرم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە".
رۆژی (هەینی 20-12-2024)، دەزگا فریاگوزارییەکانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو بازاڕێکدا کردووە کە بۆ رۆژی کریسمس رازێندرابوویەوە.
بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەم بەیانییە رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتوەتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە. هاوکات، رۆژنامەی 'بیڵد'ـی ئەڵمانی باس لە کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 205 کەسی دیکە دەکات.
هێرشکارەکە ناوی تاڵیب جەواد عەبدولموحسینە و لە 2006 چووەتە ئەڵمانیا و پزیشکی دەروونییە.
تاڵیب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی زۆری لە ئیسلام گرتووە و چەندین جار هۆشداری لەبارەی "مەترسییەکان"ـی "بەئیسلامکردنی ئەڵمانیا"ی داوە؛ هەروەها لەگەڵ راستڕۆکانی ئەڵمانیا دژی چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کاری کردووە.
شاری مارگدێبورگ دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای بەرلین و پایتەختی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالتە. شارەکە نزیکەی 240 هەزار کەسی لێدەژی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ