لە ئامەد 237 هەزار کەس سەردانی پێشانگەیەکی کتێبیان کردووە

21-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پێنجەم رۆژیدا، زیاتر لە 237 هەزار کەس لە ئامەد سەردانی پێشانگەی (میزۆپۆتامیا بۆ کتێب)یان کردووە. 
 
رۆژی 16ـی کانوونی یەکەمی 2023، پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ کتێب لە ئامەدی باکووری کوردستان بە بەشداریکردنی 120 وەشانخانە و زیاتر لە سێ هەزار ناونیشان و 350 نووسەر کرایەوە. 
 
پێشانگەکە بە سپۆنسەری ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ئامەد بەڕێوەچوو. لە پێنجەم رۆژیدا 237 هەزار و 768 کەس سەردانی پێشانگەکەیان کرد کە بڕیارە رۆژی 24ـی مانگ کۆتایی پێ بێت. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن رێکخەرانی پێشانگەکە دەستکەوتووە، بەشێکی زۆری سەردانیکارانی پێشانگەکە لە شارەکانی دیکەی باکووری کوردستانەوە هاتوون بەتایبەتی لە مێردین، ئێلیهـ و روها. 
 
لەم پێشانگەیەدا جگە لە نمایش و فرۆشی کتێب، پانێلی تایبەت بە رەوشی خوێندن بە زمانی کوردی و چەندین پانێلی دیکەش بۆ نووسەران رێکخراوە و فێستیڤاڵی خواردنی ئامەد و کۆڕی شیعر و چالاکیی دیکەی ئەدەبیش دەکرێن.
 
دوایین جار لە ساڵی 2019 پێشانگەی کتێب لە ئامەد ئەنجامدرا و بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە چوار ساڵ پێشانگەی کتێب لە ئامەد ئەنجام نەدرابوو. لە پێشانگەکەی کتێب لە ساڵی 2019دا کۆی گشتیی ژمارەی سەردانیکاران گەیشتبووە 175 هەزار و 714 کەس. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".