شەش کەس بەتۆمەتی بەرزکردنەوە و گوتنەوەی هوتاف بۆ سەدام حوسێن دەستگیرکران

21-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 بەشێکی لایەنگرانی لیستە عەرەبییەکان بەمشێوەیە ئاهەنگیان گێڕا لە کەرکووک
بەشێکی لایەنگرانی لیستە عەرەبییەکان بەمشێوەیە ئاهەنگیان گێڕا لە کەرکووک
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەش کەس بەتۆمەتی بەرزکردنەوە و گوتنەوەی هوتاف بۆ سەدام حوسێن لەکاتی ئاهەنگگێڕانی "خۆشی دەربڕین بەبۆنەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردن" لە کەرکووک دەستگیرکران. 
 
هەردوو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی شەش کەسیان راگەیاند، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتن و لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک درووشمیان بۆ سەدام دەگووتەوە و، وێنەی سەدامیان بەرزدەکردبووەوە.
 
هێشتا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رانەگەیێندراوە، بەڵام بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، تاڕادیەک سەنگ و قورسایی لایەنە سیاسییەکان دەرکەوتووە و کۆمیسیۆن ئەنجامی رێژەی 94.4٪ـی دەنگەکانی ئاشکرا کردووە.
 
بەگوێرەی ئەو ئەنجامانە، کورد لە کەرکووک حەوت کورسی، لایەنە عەرەبییەکان پێنج کورسی، تورکمان دوو کورسی و بزووتنەوەی بابلیوونیش یەک کورسی بەدەستهێناوە. بەو بۆنەوەیە شەوی رابردوو (چوارشەممە، 20-12-2023) ژمارەیەک هاووڵاتیی عەرەب لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک ئاهەنگیان گێڕا.
 
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووکەوە گوتی: وەک لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، لایەنگرانی لیستە عەرەبییەکان بە ئاشکرا درووشمی  'بروح و بدم، نفدیک یا صدام - واتا بە رۆح و خوێن قوربانی تۆین ئەی سەدام'  دەڵێنەوە و ترسیان لە ئاشکرابوونی ناسنامەیان نییە. ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی دەستووری عێراق؛ ستایشی رژێمی رووخێنراوی پێشوو و بانگەشە بۆ حیزبی بەعس، قەدەخەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.