بەهۆی دۆسیەی سلێمان هەڵشۆیی، پەرلەمانتارێک سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەرێک تۆماردەکات

21-12-2020
سیروان عەباس
نیشانەکردن سلێمان هەڵشۆیی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی کوردستان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست، سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماردەکات.
 
یاسین خدر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەڕێوەبەرێک لە وەزارەتی شەهیدان بەناوی فوئاد عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زانیارییەکی ناڕاستی لەسەر من بڵاوکردووەتەوە کە گوایە پارەم دابێتە سلێمانی هەڵشۆیی، بۆیە منیش لە دادگا سکاڵای یاساییم لەسەری تۆمارکردووە".
 
گوتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتڕاستیکردەوە کە پۆستی لەسەر یاسین خدر کردووە.
 
فوئاد عوسمان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو پۆستەی لەسەر پەرلەمانتار یاسین خدر کرابوو، لە پەیجی دیکەوە کۆپیم کردبوو، دوای ئەوەی زانیم راست نییە پۆستەکەم سڕیوەتەوە و پەیوەندییش بە پەرلەمانتارەکەوە دەکەم".
 
سێ رۆژە سلێمان هەڵشۆیی بەهۆی ئەوەی کە "پارەیەکی زۆری خەڵکی دەڤەری بیتوێن و پشدەر و چەند شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان"ی وەکو قەرز لایە، بووەتە جێی باس و خواس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندنیش بە گرنگییەوە هەواڵی لەسەر دەکەن.
 
رۆژی شەممە 20-12-2020 سلێمان هەڵشۆیی، بازرگانێکی دەڤەری بیتوێن و پشدەر مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، کوڕە مامێکیشی بە رووداوی گوت: "پارەی نزیکەی 500 کەس قەرزارە" و بەشێک لە خاوەن قەرزەکانیش چوونە سەر ماڵەکەی و داوای پارەکانیان کردەوە، دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانی لە ماڵەکەی برایە دەرەوە و ئێستا لە لایەن پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
رووداو ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەڕێگەی بەرنامەی بەرپرسیار لەگەڵ رزگار ئیسماعیل، برایەکی سلێمان هەڵشۆیی قسەی کرد و گوتی "سلێمانی برام لەو بابەتەدا خەتابار نییە، بەڵکو خەڵکەکە بە زۆر پارەیان پێدەدا." گوتیشی "هەندێکجار خەڵک سەرەیان بۆ بینینی سلێمانی برام دەگرت و نرخی بینینی هەر بلیتێکیش 100 دۆلار بووە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە).

دەوڵەت باخچەلی دەڵێ، هیچ هێرشێک نابێتە هۆی پاشەکشەی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەری

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە 15 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.