لە تەقتەق 17 فەرمانگە و بارەگا سووتاون

22-12-2017
نەبەرد حوسێن
رەوشی تەقتەق دوای خۆپیشاندانەکان ئاسایی بووەتەوە
رەوشی تەقتەق دوای خۆپیشاندانەکان ئاسایی بووەتەوە
نیشانەکردن تەقتەق خۆپیشاندان
A+ A-

رووداو - تەقتەق 

لە شارۆچکەی تەقتەق دەوامی حکومەت وەستاوە،17 فەرمانگەی حکومی و بارەگای حیزبی سووتێنراون، هیچ دۆسیە و بەڵگەنامەی هاونیشتمانیان لە دادنووس، شارەوانی، کشتوکاڵ و فەرمانگەکانی دیکەدا نەماون. 

لە شارۆچکەی تەقتەق زۆرێک لە فەرمانگە حکومی و حیزبییەکان سووتێنراون و زیانیان بەرکەوتووە ئەوانیش؛ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە، شارەوانی، بنەکی پۆلیسی هاتووچۆ، دادگا، دادنووس، داواکاری گشتیی، کشتوکاڵ، پۆستە و گەیاندن، تاپۆ، مۆزخانە، بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردن، کۆمسیۆن، فەرمانگەی کارەبا، بارەگانی یەکێتی، پارتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ.

مۆزەخانەی تەقتەقیش یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندەرانی ئەو شارۆچکەیە دەستیان لێ نەپاراست، نزیکەی 200 پارچە شوێنەروار و کەلوپەلی کۆن و کولتووری بەتەواوی شکێنراون و سووتێنران.

رەوشی تەقتەق ئێستا بەتەواوی هێور بووتەوە، بەڵام جوڵەی شەقام و بازاڕەکەی وەک جاران نییە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە دەستیان لە سووتاندن و زیانگەیاندن بە فەرمانگە حکومی بارەگا حیزبییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، تاوەکو ئێستا بەفەرمانی دادوەر 11 لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر کراون.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە