پارێزگاری کەرکووک: بەهۆی ئەو سەرژمێرییە بەشە بودجەی پارێزگاکەمان زیاد دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چەند کاژێرێک ماوە قۆناخی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو بێت، پارێزگاری کەرکووکیش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە، کە بە گوتەی ئەو دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشەبودجەی پارێزگاکەی.
 
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکووک پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-11-2024) بۆ پرسی سەرژمێری کۆبووەوە، دواتر رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا پلانی ئەمنی بەو شێوەیەی داماننابوو، وەکو خۆی جێبەجێ کراوە."
 
رێبوار تەها، داوای لە خەڵکی کەرکووک کرد لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، چونکە ئەمە کارەکانی بژمێرەکان ئاسان دەکات و پرۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت لە کەرکووک.
 
پارێزگاری کەرکووک لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک بە "ملیۆنێک و 350 هەزار کەس هەژمارکراوە، بەڵام بەپێی ئەم سەرژمێرییە بێت، دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، ئەمەش بەشەبودجە، ژمارەی دامەزراندن و بەشمان لە کارەبای نیشتمانیش زیاد دەکات." 
 

 

نوێدەکرێتەوە...

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە