وەزارەتى ناوخۆى عێراق: دەستگیرکردنى ئەفسەر و کارمەندەکان لە کەرکووک پەیوەندى بە سەرژمێرییەوە نەبووە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 وەزارەتى ناوخۆى عێراق رەتیکردەوە، دەستگیرکردنى ئەفسەر و کارمەندانى وەزارەتەکەى لە بازگەکانى کەرکووک پەیوەندى بە سەرژمێرىی گشتیى دانیشتووانەوە هەبووبێت و دەڵێت، "18 ئەفسەر و کارمەند گەندەڵى داراییان لەسەر سەلمێندراوە و راگیراون".
 
21ى تشرینى دووەمی2024، وەزارەتى ناوخۆى عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى دەنگۆى دەستگیرکردنى 320 ئەفسەر و کارمەندى وەزارەتەکە لە کەرکووک بڵاوکردەوە کە گوایە لە بازگەکانى ئەو شارە دەستگیر کراون. 
 
ئەو وەزارەتە ئاماژەى بەوەداوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو ئەفسەر و کارمەندانەى بازگەکانى نێوان پارێزگاکان لە کەرکووک بە هۆکارى نادیار دەستگیرکراون و هەندێک هەوڵیانداوە بیبەستنەوە بە سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند: ئەو پرسە پەیوەندى بە سەرژمێرییەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندار بووە بە رێکارى کارگێڕی و لێکۆڵینەوە لە لایەن ئەو وەزارەتەوە لەگەڵ 18 ئەفسەر و کارمەند کە گەندەڵى دارایی لەو بازگانە لە سەریان سەلمێندراوە و راگیراون.
 
رووداوى دەستگیرکردنى ئەو ئەفسەرانە بۆ شەوى 19 لەسەر 20ـی تشرینى دووەم  بەر لە دەستپێکردنى یەکەم رۆژى سەرژمێرى بوو.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە لە بازگەکانى کەرکووک ئەفسەر و کارمەندان هەن کە بەشێوەیەکى سروشتى کارى خۆیان دەکەن و دەڵێت: "تۆمەتى هەڵبەستراو رەتدەکەینەوە و مافى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاساییمان هەیە بەرامبەر شێواندنى راستییەکان و دەستوەردان لە کارە یاسایی و کارگێڕییەکانمان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بژمێرەکانی سەرژمێری لە کەمپی مەخموور لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆسەی سەرژمێری لەو پارێزگایانەی کارەکانیان تەواو نەبوون، درێژکرایەوە

لیژنەى باڵاى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق بڕیاریدا کاژێرەکانى کارى بژمێرەکان لەو پارێزگایانە درێژ بکاتەوە کە کارەکانى سەرژمێرى تیایاندا تەواو نەبووە.