لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان هۆشداری لەبارەی بارانبارینی بەخوڕ و بەفر دەدرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگەی کەشناسیی باشوور و رۆژهەڵاتی باشووری ئەنادۆڵ، هۆشداریی بە هاونیشتمانییانی پارێزگاکانی دیلۆک، رووها، مەڕەش، سەمسوور و کیلیس دا کە بەفر و بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکە دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی هۆشدارییەکانی دەزگای کەشناسی کە لە دوێنێوە بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 21-11-2024 شەپۆلێکی بەفر و باران روو لەو پێنج پارێزگایە دەکات.
 
بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەزگای کەشوهەوا، پلەی گەرما لەو پێنج پارێزگایە لە خوار 10ی سیلیزی دەبێت. 
 
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە پلەی گەرما لە دیلۆک 11ی سیلیزییە، لە رووها 16 پلەی سیلیزییە، مەڕەش 12 پلەی سیلیزییە، لە سەمسوور 12ی سیلیزییە و لە کیلیس 13ی سیلیزییە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە