دابەشکردنی نەوت لە نێوشاری هەڵەبجە دەستیپێکردەوە

21-11-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا جارێکی دیکە گەیشتەوە نێوشار و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانیش دەڵێت، "ئەوانەی ساڵانی رابردوو نەوتیان بەرنەکەوتووە، ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە".
 
ئەم ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 200 هەزار لیتر نەوتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکردووە و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگاکەش دەڵێت، هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی بەردەکەوێت.
 
رۆژی سێشەممە، 21ـی تسرینی دووەمی 2023، ژیار ئەکرەم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەڵەبجە بە سازگار سەلاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەڵەبجەی راگەیاند؛ "سەرەتا دەستمان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئەو خێزانانەدا کرد کە ساڵانی پێشوو نەوتیان وەرنەگرتبوو، خێزان هەبوو چوار ساڵ بوو نەوتی وەرنەگرتبوو، بۆیە سەرەتا نەوتمان بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکرد بۆ ئەوەی ئەمساڵ سودمەندبوونیان مسۆگەر بێت".
 
ئەم ساڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە لە رێگەی کارتی زیرەکەوە نەوت دابەشدەکات، وەکو ژیار ئەکرەم ئاماژەی پێدەدات؛ "دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو بووە و ئێستا لە نێو شاری هەڵەبجە دەستکراوەتەوە بە دابەشکردنی نەوت".
 
ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە لەچاو ساڵانی رابردوو خێراترە و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجەش دەڵێت، هۆکارەکەی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانە و پێشتر لە رێگەی لیژنەکانی قایمقامیەتەوە نەوت دابەش دەکرا، بەڵام ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بۆ ئەم بوارە دروستکراوە و "ئەوەش وای کردووە کارەکان خێراتر بەڕێوەبچن".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."