هەولێر بۆ تاران: سەقامگیری بە تووندوتیژی دەستەبەر نابێت

21-11-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و داوا لەو وڵاتە دەکات، "ئەم شاڵاوە لە دژی هەرێمی کوردستان رابگرێت." دەشڵێت، "سەقامگیری بە تووندوتیژی دەستەبەر نابێت."

لە راگەیێندراوەکەیدا لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "بە تووندترین شێوە ھێرشی شەوی رابردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین."

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، "ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیی دراوسێیانەیە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا داوا لە ئێران دەکات، "ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، چونکە سەقامگیری، ھەرگیز لەڕێگەی تووندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت."

هاوکات حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە "دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی دەکات، ھەڵوێستێکی روون و راشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت."
 
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و جێژنیکان؛ هەروەها حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.
 
ئارام مودەڕیسی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دوای هێرشەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە درۆن و مووشەک بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان لە بانەگەورە لە زڕگوێز کراوەتە ئامانج؛ هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە."
 
هاوکات نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر دوای هێرشەکە بە رووداوی راگەیاند، "کەمپی جێژنیکان لە نزیکی بەحرکەی سەر بە هەولێر کە خێزانەکانی پەنابەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێدا نیشتەجێن بۆردوومانکراوە؛ هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە."
 
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیەش بە رووداوی راگەیاند، "ئێران بە سێ مووشەک کۆیەی بۆردوومانکردووە؛ موشەکێک بەر قەڵای دیموکرات کەوتووە و دوو مووشەکی دیکەش بەر بنکەی تەندروستی نێو کەمپی ئازادی کە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.