دژەتیرۆری کوردستان: حەوت 'تیرۆریستی' داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرایەوە

21-11-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان حەوت "تیرۆریستی" داواکراو کە "ئەندامی چالاکی رێکخراوی داعش" بوون، رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە.
 
رۆژی دووشەممە 21-11-2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەو حەوت "تیرۆریستانە" هەریەک لە "ئەحمەد عەبدولقادر یونس، ئەحمەد فەیسڵ عەلی ساڵح، بەهائەدین عەبدزەبارمحەممەد سەلمان، عەبدوڵلا ئەحمد ئیبراهیم عەبدوڵڵا، محەممەد عەبدولستار نەجم عەبدوڵڵا، موهەنەد عەونی مەحموود حەسەن و یونس مەحی عەواد کازم"ن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەو حەوت کەسە ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە