قایمقامی هەولێر: بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە زیاتر لە 400 ملیۆن دینار پێویستە

21-11-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی هەولێر دەڵێت، لە پلانیاندایە دەست بە کۆکردنەوەی سەگی بێلانە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش شوێنێکی گەورە دیاریکراوە و چاوەڕوانن زیاتر لە 400 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجبکرێت بۆئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەن.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رۆژی دووشەممە 21-11-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەیانەوێت بە شێوەیەکی زانستیانە و لە چوارچێوەی رێکارەکانیان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان، چارەسەرێك بۆ کێشەی سەگی بێلانە بدۆزنەوە تاوەکو مەترسییان لەسەر هاونیشتمانیان کەمبکرێتەوە و دەشڵێت، بۆ ئەوەش هەنگاوی پێویست نراوە.
 
قایمقامی هەولێر ئەوەی خستەڕوو، لە هەولێر شوێنێک هەیە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە، بەڵام بچووکە؛ بۆیە بڕیاری دروستکردنی شەڵتەرێکی گەورە دراوە و بۆ ئەوەش شوێن دیاریکراوە و گوتیشی، ئەوەی ماوە ئەو بودجەیە کە پێویستە دابینبکرێت بۆئەوەی دەست بە پڕۆژەکە بکەن.
 
بە گوتەی نەبەز عەبدولحەمید، ئەوان پێویستیان بە زیاتر لە 400 ملیۆن دینارە بۆئەوەی دەست بە دروستکردن و تەواوکردنی ئەو شەڵتەرە بکەن، "چاوەڕوانیشین و کەی بودجەکە دابینکرا دەست بە کارەکە دەکەین."
 
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، تەنیا لە هەولێر نزیکەی 20 هەزار سەگی بێلانە هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".