دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەچوو

رووداو - سلێمانی 

لە بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا کە رۆژی دووشەممە، دووەم رۆژی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، 9 نووسەر و شاعیری ئێرانی و هەروەها دوو شاعیری رۆژهەڵاتی کوردستان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکان دەکەن. 

بەشێک لە ئەدیبانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە شێوازی هەڵبژاردنی بابەتەکان لەلایەن لیژنەی دیاریکردنی بابەتەکانی ئەو فێستیڤاڵە دەگرن و دەڵێن "ئەگەر ئەدیبانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە لیژنەی دەستنیشانکردنی بابەتەکاندا بەشدار بن، هەموو دەتوانن سود لە فێستیڤاڵەکە وەربگرن".