مەسرور بارزانی بۆ ماڵباتی ئاشتی هەورامی: هاوخەمتانم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری سامانە سرووشتییەکان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە ماڵباتەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوخەمتانم"
 
رۆژی دووشەممە، 21-10-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ماڵباتی د. ئاشتی هەورامی کرد بەبۆنەی کۆچیی دوایی ئەو وەزیرەی پێشووتری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
ئاشتی هەورامی ساڵی 1948 لەدایکبوو و ساڵی 1971 لە بەغدا بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە، ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە.
 
لە پرسەنامەکەدا مەسرور بارزانی دەڵێت: "‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت."
 
ئاشتی هەورامی ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە.
 
ساڵی 1978 ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلاند بەدەستھێناوە. ساڵی 2006 بووە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دوێنێ لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە