لە سلێمانی گەنجێک لە بەرزکەرەوەیەک دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر بەرزکەرەوەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی دووشەممە، 21-10-2024 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە رووداوی گوت، دوای کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانیی رۆژی ئەمڕۆ، لە نزیک ماجدی مۆڵ رووداوەکە روویداوە.
 
بە گوتەی سامان نادر، ئەو گەنجە ناوی (چاودێر قاسم محەممەد)ـە، تەمەنی 22 ساڵ بووە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بووە و کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی رادەستی ماڵباتەکەی کراوەتەوە.
 
گەنجەکە کرێکار بووە و کاری بۆ تیمێک کردووە کە پۆستەری بانگەشەی لێکردووەتەوە و لەکاتی کارکردندا لەسەر بەرزکەرەوەیەک کەوتووەتە خوارەوە.