شاڵاو کۆسرەت رەسوول زۆرترین دەنگی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناوە

21-10-2024
نووسەران
A+ A-
 
کۆسار عوسمان & رێبەر حوسێن

سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر زۆرترین دەنگی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە و بەربژێرێکی پارتیش لە دهۆک پلەی دووەم.
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 21-10-2024 بڵاویکردەوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوول، بەربژێری دەرچووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 24 هەزار و 417 دەنگ، پێشەنگی هەرێمی کوردستانە. بەهجەت عەلی ئیبراهیم، بەربژێری  پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک بە 23,603 دەنگ لە پلەی دووەمە. هەروەها محەممەد سلێمان محەممەد، بەربژێری نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی بە بردنەوەی 20,759 دەنگ پلەی سێیەمی هەرێمی کوردستانی گرتووە. 
 
هەریەک لە بەربژێرانی پارتی لە بازنەی هەولێر؛ هەڵگورد نەجیب عوسمان و ئەحمەد محەممەد نوح بە کۆکردنەوەی  18,823 و 18,548 لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.
 
دێکۆ فارووق جەمیل، بەربژێری نەوەی نوێ لە بازنەی هەولێر 18 هەزار و 429 دەنگی هێناوە و شەشەمی هەرێمی کوردستانە. ئومێد عەلی حەمەساڵح، بەربژێری یەکێتی لە بازنەی سلێمانی 17 هەزار و 421 دەنگی بردووەتەوە و پلەی حەوتەمی گرتووە. بەربژێری نەوەی نوێ لە دهۆک؛ شڤان سەعید عومەر بە 17 هەزار و 388 دەنگ پلەی هەشتەمە. میران محەممەد عەباس، بەربژێری یەکێتی لە سلێمانی پلەی نۆیەمی بە 17 هەزار و 51 دەنگ گرتووە. هەروەها عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیستی بەرەی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی 17 هەزار و 759 دەنگی هێناوە و لە پلەی دەیەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە.
 
زۆرترین دەنگەکانی هەرێمی کوردستان
 
1- شاڵاو عەبدوڵڵا رەسوول (یەکێتی/ هەولێر) 24,417
2- بەهجەت عەلی ئیبراهیم (پارتی/دهۆک) 23,603
3- محەممەد سلێمان محەممەد (نەوەی نوێ/سلێمانی) 20,759
4- هەڵگورد نەجیب عوسمان (پارتی/هەولێر) 18,823
5- ئەحمەد محەممەد نوح (پارتی/هەولێر) 18,548
6- دێکۆ فارووق جەمیل (نەوەی نوێ/هەولێر) 18,429
7- ئومێد عەلی حەمەساڵح (یەکێتی/سلێمانی) 17,421
8- شڤان سەعید عومەر (نەوەی نوێ/دهۆک) 17,388
9- میران محەممەد عەباس (یەکێتی/سلێمانی) 17,051
10- عەلی حەمەساڵح تەها (هەڵوێست/سلێمانی) 16,891
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە