بافڵ تاڵەبانی: دەنگی یەکێتی 200 هەزار دەنگ زیادی کردووە

21-10-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، رایگەیاند، دەنگی حیزبەکەیان 200 هەزار دەنگ زیادی کردووە. 
 
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "بەڵێنتان پێدەدەین یەکێتی بەرامبەر دەنگەکانتان بەرپرسیار دەبێت و ئەو بەڵێنە نادۆڕێنێت کە بە ئێوەی سەربەرزی دابوو."
 
سەرۆکی یەکێتی سوپاسی کۆمیسیۆن، نوێنەری وڵاتان، چاودێران و هێزەکانی ناوخۆ دەکات "کە رۆڵێکی گرنگیان لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گێڕا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین." 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. 
 
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیە بوو: پارتی 809,197 دەنگ، یەکێتی 408,141 دەنگ، نەوەی نوێ 290,991 دەنگ، یەکگرتوو 116,981 دەنگ، کۆمەڵ 64,710 دەنگ، بەرەی گەل 33,365 دەنگ، هەڵوێست 55,775 دەنگ، گۆڕان 11,621 دەنگ. 
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە