دەنگی پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتوو زیادیکردووە

21-10-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە گوێرەی ئەو ئەنجامەی دەست دێسکی هەڵبژاردنی تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتوو بەراورد بە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگیان زیادیکردووە.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان 577 هەزار و 952 دەنگی لە هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا. لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستاندا 786 هەزار و 187 دەنگی بردووەتەوە. ئەوەش واتای ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا 208 هەزار و 235 دەنگی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 زیاترە.
 
هەرچی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراقدا لە هەرێمی کوردستان 218,810 دەنگی بەدەستهێنا. یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا 399,248 دەنگی بەدەستهێناوە و ئەوەش واتای ئەوەیە، ئەو حیزبە لەم هەڵبژاردنەدا 180 هەزار و 438 دەنگ زیاتری هێناوە. 
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 204,367 دەنگی لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا 280 هەزار و 431 دەنگی بردوwەتەوە و ئەوەش واتای ئەوەیە 76 هەزار و 64 دەنگ زیادیکردووە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە هەیە، ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021دا 108 هەزار و 63 دەنگی بەدەستهێنا. لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستاندا 112 هەزار و 26 دەنگی لە هەرێمی کوردستان بردووەتەوە، واتە 3 هەزار و 963 دەنگ زیادیکردووە.
 
کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە هەڵبژاردنی 3 ساڵ لەمەوبەری پەرلەمانی عێراقدا 64 هەزار و 25 دەنگی بەدەستهێنا؛ لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستاندا 62 هەزار و 870 دەنگی هێناوە و بەو جۆرەش 1115 دەنگ کەمیکردووە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە گۆڕانەوە هەیە، ئەو بزووتنەوەیە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراقدا 13 هەزار و 341 دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەدا تەنیا 11 هەزار و 863 دەنگی بردەوە و بەوەش هەزار و 478 دەنگ کەمیکردووە. 
 
بۆ پارتی زۆرترین زیادکردنی دەنگەکانی لە بازنەی دهۆک بووە کە بەراورد بە ساڵی 2021، لەم هەڵبژاردنەدا 121 هەزار و 459 دەنگی زیادکردووە.
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەراورد بە سێ ساڵ لەمەوبەر، لەو دوو پارێزگەیەدا 139 هەزار و 788 دەنگ زیادیکردووە.
 
هەرچی نەوەی نوێ هەیە، لە پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەراورد بە سێ ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە 30 هەزار دەنگ زیادیکردووە و لە دهۆکیش زیاتر لە 24 هەزار دەنگ زیادیکردووە. 
 
یەکگرتوو لە بازنەی دهۆک زۆرترین دەنگی بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021 کەمیکردووە و لەو بازنەیەدا 41 هەزار دەنگ کەمیکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەردوو پەرلەمانتار، کەریم شکور و دیلان غەفوور

دوو پەرلەمانتار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری کورد سەردانی لیوای کۆماندۆیان کرد

زیاتر لە 8 مانگە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی کورد و تورکمان لە کەرکووک کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لێیان سەندرابوو، لە پەرلەمانی عێراقە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان لەسەری رێکنەکەوتوون و دەنگی لەسەر نەدراوە.