بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021؛ کێ دەنگی کەمیکردووە و کێ زیاد؟

21-10-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی دەست دێسکی هەڵبژاردنی رووداو کەوتوون، بەراورد بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021، هەر یەک لە پارتی، یەکێتی و نەوەی نوێ بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگیان زیادیکردووە و هەر یەک لە کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی گۆڕان دەنگیان کەمیکردووە.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021 و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
 
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا، پارتی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، 577 هەزار و 952 دەنگی بەدەست هێنابوو. لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵ، 786،187 دەنگی لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە بەمەش ژمارەی دەنگەکانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە، 208 هەزار و 235 دەنگ زیادیکردووە.
 
هەرچی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، 218،810 دەنگی بەدەست هێنابوو. بۆ ئەم هەڵبژاردنە، لە هەرچوار بازنەکە، 399،248 دەنگی بەدەست هێناوە و بەمەش، یەکێتی لەم هەڵبژاردنە، 180 هەزار و 438 دەنگی زیادکردووە.
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2021، 204،367 دەنگی بەدەست هێنابوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنە، 280 هەزار و 431 دەنگی بەدەست هێناوە و بەمەش لەم هەڵبژاردنەی هەرێمی کوردستان 76 هەزار و 64 دەنگ زیادیکردووە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە هەیە، ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021دا 108 هەزار و 63 دەنگی بەدەستهێنا. لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستاندا 112 هەزار و 26 دەنگی لە هەرێمی کوردستان بردوەتەوە، واتە 3 هەزار و 963 دەنگ زیادیکردووە.
 
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی عێراقی سێ ساڵ لەمەوپێش، 64 هەزار و 25 دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئەم ساڵ 62 هەزار و 870 دەنگی هێناوە و بەمەش هەزار و 115 دەنگ کەمیکردووە.
 
لەبارەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە ساڵی 2021ی هەڵبژاردنی عێراقدا، 13 هەزار و 341 دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵ تەنیا 11 هەزار و 863 دەنگی بەدەست هێنا و بەمەش هەزار و 478 دەنگ کەمیکردووە. 
 
بۆ پارتی زۆرترین زیادکردنی دەنگەکانی لە بازنەی دهۆک بووە کە بەراورد بە ساڵی 2021، ئەم ساڵ 121 هەزار و 459 دەنگی زیادیکردووە.
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەراورد بە سێ ساڵ لەمەوبەر، لەو دوو پارێزگایە، یەکێتی 139 هەزار و 788 دەنگ زیادیکردووە.
 
هەرچی نەوەی نوێ هەیە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەراورد بە سێ ساڵ لەمەوبەر، زیاتر لە 30 هەزار دەنگ زیادیکردووە و لە دهۆکیش زیاتر لە 24 هەزار دەنگ زیادیکردووە. 
 
یەکگرتوو لە بازنەی دهۆک، زۆرترین دەنگی بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021 کەمکردووە و لەو بازنەیە 41 هەزار دەنگ کەمیکردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو جووتیار لە گەڕەکی تۆپزاوا کە ئەمڕۆ بەنیازن بچنە دادگە. وێنە: هەردی محەممەد - رووداو

26 جووتیاری کورد لە کەرکووک دەدرێنە دادگە

کێشەی گەڕەکی تۆپزاوە ماوەی ساڵێکە هەر جارە و بەشێوەیەک خۆی دووبارە دەکاتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، ئەو زەوییانەی ماڵیان لەسەر دروستکراوە بارەگای سەربازین و خاوەندارێتییان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگەڕێتەوە، بەڵام جووتیاران دەڵێن، بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین ئەوان خاوەنی زەوییەکانن و پێشتر بە بڕیاری بەعس دەستیان بەسەردا گیراوە.