بەرگریی شارستانیی هەولێر: ماڵێک بە ئەنقەست سووتێندرا

21-10-2023
سۆران حوسێن
ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە
ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە
نیشانەکردن رووداوی سووتان هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە دوێنێوە چوار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوورەکە تۆمارکراون کە یەکێکیان بە ئەنقەست بووە و ماڵێک سووتێندراوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە 21ـی ئۆکتۆبەری 2023) دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و دەگوترێت خەزوورێک لە هەولێر، ماڵی زاواکەی سووتاندووە. 
 
لەمبارەیەوە کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزیک کاژێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گوندی پیرڕەش لە سنووری ناحیەی کەسنەزان ئاگادارکراینەوە. نازانین خەزوور ماڵی زاوای سووتاندووە یان بە پێچەوانەوە. ئەوەی کاری ئێمە بێت و لێی دڵنیابووینەتەوە ئەوەیە؛ ماڵەکە بە ئەنقەسەت سووتێندراوە."
 
میراودەلی ئاماژەی بەوەکرد، خانووەکە دوو نهۆم بووە و نهۆمی یەکەمی بە تەواوی سووتاوە و نهۆمی دووەمی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە لە سووتان پارێزراوە؛ گوتیشی، "زیانی گیانی نەبووە".
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، لە دوێنێوە چوار ئاگر لە سنووری هەولێر کەوتوونەتەوە. جگە لەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوێنێ ئاگر لە هۆتێلێک لە گەڕەکی تەیراوە کەوتەوە؛ هەر دوێنێ لە گەڕەکی راپەڕین مۆلیدەیەک ئاگری گرت و سووتا؛ هاوکات لە شەقامی 30ـی مەتری ماڵێک بەهۆی ئاگرگرتنەوە بەشێکی سووتا.
 
کاروان میراودەلی ئاماژەی بە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە هەولێر کرد و گوتی، ئەمساڵ هەزار و 719 ئاگر کەوتوونەتەوە، لە ئەنجامیاندا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: AA

زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.