رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی دژەتیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە دوو ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا لە کەرکووک چوار چەکداری رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد.
لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی دژەتیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هێلیکۆپتەر سێ چەکداری رێکخراوی داعشیان دەستگیرکردکە لە دۆڵی زغیوت لە دەورووبەری پارێزگای کەرکووک هەوڵیاندا لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵبێن.
هەر لەو ئەرکەدا ژمارەیەک تونێلیان تێکداوە کە چەکدارانی داعش بۆ خۆحەشاردان و گوستنەوە بەکاریان هێناون و دەستیش بەسەر ماددەی تەقەمەنی و هەندێک چەکی سووکدا گیراوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان کردووە کە تێیدا ئەندامی تۆڕێکی سەر بە رێکخراوی داعشیان لە قەزای حەویجە دەستگیرکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ