گالەری

22-10-2020
38 Photos
رووداو  / AA

دوای مەزەرەکردن، چاندنی چەڵتووک، گەشەکردن و پێگەیشتن، ئینجا وەرزی دروێنە دەستپێدەکات. ئێستا قەدەکان توانای هەڵگرتنی گوڵەکانیان نەماوە کە بە دەڕاسە دەستدەکرێت بە دروێنەکردنی برنج و دوای چەند قوناخێک رەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.
 
خالید ئەسعەد کەتۆ، جووتیارێکی سنووری قەزای بەردەڕەشە لە سنووری پارێزگای دهۆک و دەڵێت "خواستێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لەسەر برنجی ناوچەکەمان هەیە، وەزارەتی کشتوکاڵ لەڕووی برنجەوە هیچ هاوکارمان نییە، بۆ نموونە دەرمانمان پێنادات و پێداویستییەکانمان بۆ دابین ناکات".
 
وەرزی چاندنی برنج لە قەزای بەردەڕەش سەربە پارێزگای دهۆک لە مانگی ئایارەوە دەستپێدەکات و سێ جۆر برنج لەو ناوچەیە دەچێندرێت، ئێستاش کۆتا قۆناخی پێگەیشتنی برنجەکەیە و دەستکراوە بە دروێنەکردن، جووتیارێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، برنجی پار ساڵیان ماوەتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو کە وەزارەتی کشتوکاڵ هیچ ئاسانکارییەکیان نەکردووە بۆ هەناردەکردنی برنجی کوردی.