رووداو - هەولێر
رۆژنامەی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا لە وتارێکدا رەخنە لەو قسانە دەگرێ کە باس لە ناڕوونی هەڵوێستی یەکێتی دەکات و دەڵێت " ئێمە لە بەرەی کەس نین و ئێوە وەرنە بەرەی یەکێتی کە بەرەی گفتوگۆ و کوردستانییە".
دەقی وتارەکە:
هه‌موو جارێك شتێك ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن: هه‌ڵوێستی یه‌كێتی چییه؟، ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رچیغییه ده‌كه‌ن‌و كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه لێواری ته‌نگژه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مژوڵی سنووری كوردستانی جنوبی بن، سنووری دێگه‌ڵه ده‌كه‌نه قه‌ده‌رێكی دووباره بۆ كورد، له‌خۆیان ناپرسن ئه‌ی كه هه‌موو ناكۆكییه‌ك ده‌گه‌یه‌ننه لێواری ته‌قینه‌وه و ناتوانن ده‌ست‌و په‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازی‌و ئه‌و جیاوازی نه‌رم بكه‌ن، بۆچی ئه‌و كاته ناپرسن هه‌ڵوێستی یه‌كێتی چۆنه؟.
هه‌موو جارێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه لێواری هات‌و نه‌هات‌و دیمه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ناسه‌ی دوو ئیداره‌یی زاڵ ده‌كه‌نه‌وه و ناپرسن داخۆ یه‌كێتی به‌و هه‌موو ئه‌زموون‌و هه‌ورازو نشێوه‌ی سیاسه‌تی كوردستانییه‌وه چی ده‌ڵێ‌و هه‌ڵوێستی چۆنه‌و حیكمه‌تی مام جه‌لال وه‌ك كه‌لتوورێكی یه‌كێتییانه‌و وه‌كو به‌رهه‌مێكی خۆماڵی ته‌رخانی هه‌موو هێزه‌كانی كوردایه‌تی، له‌ته‌نگژه‌ی وادا چۆن به‌رجه‌سته ده‌بێت؟.
كه نیشتمان به گرژی‌و نا ئومێدی ده‌له‌وتێنن‌و سه‌ری ئه‌و سه‌ریان لێ دیار نابێت، ده‌پرسن ئه‌رێ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ روون نییه‌و بۆ دیار نییه؟.
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونه‌و له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌وازی هه‌مووانی كرد كه پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین بۆ كوردستانێكی په‌رله‌مانی‌و سیاسه‌تێكی ئابووری ئه‌وتۆ زامنی گوزه‌ران‌و مووچه‌و ژیانی خه‌ڵك بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م عه‌هدو به‌ڵێنه‌ش دۆستایه‌تی‌و هاوپه‌یمانی به‌ستووه‌و ده‌به‌ستێت‌و درێژه به‌ڕه‌وتی شێلگیرانه‌و شێنه‌ییانه‌ی خۆی داوه‌و ده‌دات.
كه شوشه له‌ده‌ست ده‌شكێ‌و فڕكان فڕكانی به‌رانبه‌ره‌كی دێننه كایه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسن یه‌كێتی له‌شه‌ڕه گه‌ڕه‌كی دوو ئیداره‌ییدا له‌كوێ‌و له‌گه‌ڵ كێیه وه‌رنه سه‌ر مێزی گفتوگۆی یه‌كێتییانه‌و، بانگه‌وازی كوردایه‌تی یه‌كێتی كه بۆ كورد‌و كوردستانه‌و، بۆ كورد‌و كوردستانیش بێت، مانای وایه بۆ یه‌كێتی‌و بۆ پارتی و بۆ گۆڕان‌و بۆ هه‌موانیشه.
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونه كه هه‌موومان مه‌سه‌له‌كان به‌پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تی بپێوین، بێ ئه‌وه‌ی ده‌گه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بدرێت.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له یه‌كێتی بكه‌ن لایه‌نگیر بێت، هه‌مووتان لایه‌نگیری یه‌كێتی بن كه یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ هه‌مووتان لایه‌نگری كوردستانه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ