کەرکووک.. چەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی بەنهێنی زەوییان بە عەرەب فرۆشتووە
رووداو - کەرکووک
ماوەی چەند مانگێكە بە نهێنی چەند بەرپرسێكی پارتی و یەكێتی لە گەڕەكی وەحدەی شاری كەركووك دەستیانكردووە بە فرۆشتنی نزیكەی 60 دۆنم زەوی بە نرخی 3 ملیۆن دینار بۆ200 مەتر.
بەشێكی زۆر لەو زەوییانە كراون بە خانوو بەبێ ئەوەی ئیدارەی كەركووك ئاگاداری ئەم مامەڵەیە بێت. زۆربەی كڕیارانی ئەم زەویانەش عەرەبن. هاونیشتمانییانی كەركووكیش دەڵێن ئەمە تەعریبكردنی كەركوكە، بەڵام ئەمجارەیان بە دەستی چەند بەرپرسێكی كورد نەك لایەنێكی نەیار.
بەشێكی كەم لە هاونیشتمانیانی كوردیش لە دابەشكردنی ئەم زەویانە سوودمەمدبوون، بەڵام ئێستا بە بڕیاری پارێزگاری كەركووك دەبێت هەموو ئەو خانوانە بڕووخێنرێن و لەكاتی رووخاندنی ئەو خانووانەش رووداو لەوێ بوو، بەڵام رێگەیان پێنەداین وێنەبگرین و بۆماوەیەكیش دەستیان بەسەر كامیرای رووداودا گرت. جگە لەوەش رێگەیان نەدا خەڵكی راستی روداوەكە بۆ رووداو بگێڕنەوە، چونكە هەندێ كەس گلەیی ئەوەیان دەكرد ئەو خانوانەی دەڕووخێنرێت تەنها خانووی ماڵە هەژارەكانن.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت نابێت چاوپۆشیی لەهیچ كەس و لایەنێك بكرێت و پێویستە هەموو ئەو خانووانە تێكبدرێت و سزای یاسایی ئەو كەسانەش بدرێت كە دەستیان هەبووە لە دابەشكردنی ئەو زەویانە بەشێوەی نایاسایی .
ئەگەرچی لە ساڵی 2003 وە تا 2012 لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە زەوی دابەشدەكرا، بەڵام لەكاتی دەستبەكاربوونی وەك پارێزگار نەجمەدین کەریم بڕیاریدا رێگە نەدرێت بە هیچ كەسێك لەسەر زەوی زیادەڕۆ خانوو دروست بكات و هەوڵی تاپۆكردنی ئەوانەی پێشووتریش بدرێت.