رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دیپۆرتکردنی 68 پەنابەری بیانی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا گوتی: "لیژنەکانی بەشی کاروباری نشینگە توانیویانە لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەم ساڵەوە تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، 68 پەنابەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتە روو، "هۆکاری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە سەرپێچیکردنی یاساکانی نیشتەجێبوون و مانەوەیان لە عێراقدا نایاسایی بووە ."
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023، 286 هەزار و 480 پەنابەر لە عێراقدا تۆمارکراون کە 85٪ـیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان. لەو ژمارەیەش 30٪ـیان لەنێو کەمپەکان و 70٪ـیان لەدەرەوەی کەمپەکان دا دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ