لە بەردەڕەش دوو دراوسێ شەڕەکەیان دەبەنە نەخۆشخانە

21-09-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو دراوسێ دەبێتە شەڕیان و چەند کەسێکیان بریندار دەبن؛ دوای ئەوەی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، لە نەخۆشخانەش درێژە بە شەڕەکە دەدەن. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023، عەمید سەعدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویداوە؛ لە شەڕەکەدا دار بەکارهێندراوە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک لە هەردوو لا برینداربوونە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراون." 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکە دەشڵێت، لەدوای ئەوەی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، شەڕەکەیان لەوێش بەردەوام کردووە و هێزەکانی پۆلیس لەوێ ئامادەبوون و رێکاری یاساییان بەرامبەر تۆمەتبارەکان گرتووەتەبەر و "دۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا." 
 
هاوکات، بەهۆی شەڕەکەی نەخۆشخانە، زیانی مادی بەر شووشە و پەنجەرەی نەخۆشخانە کەوتووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە قەزای شەقڵاوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەگۆڕێت و شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە؛ شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: "لە رۆژی شەممەوە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزن."