هاتووچۆی راپەڕین: لە 80 رۆژدا 74 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە

رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند ماتۆڕسکێل یەکێکە لە هۆکارەکانی زۆربوونی رووداوەکانی هاوتۆچۆ و قوربانییانەکانیان زیادبوون، دەشڵێت لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا 74 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراون.
 
نەقیب عەلی عەبدوڵڵا ئیسماعیل گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ماوەی 80 رۆژی رابردوو 74 رووداوی هاتووچۆ لەسنووری ئیدارەی راپەڕین روویانداوە کە بەهۆیانەوە 113 کەس بوونەتە قوربانی لەنێویاندا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە".
 
گوتیشی" ئامارەکانی مانگەکانی تەممووز و ئاب و 19 رۆژی مانگی ئەیلوولی 2021 دەریدەخەن رووداوەکانی هاتووچۆ بەبەراورد بەسێ مانگی پێشتر زیادیانکردووە و هۆکارەکەشی جۆراوجۆرن لەنێویاندا پابەندنەبوونی شۆفێران بەرێنماییەکانی هاتووچۆ و کەمتەرخەمییان، هەروەها شەقامەکان کە هەموویان باش و گونجاونین، لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ماتۆڕسکیل کە قوربانییەکانی زیادکردووە".
 
ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە 80 رۆژی رابردوودا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین:
 
مانگی تەممووز: 
رووداو: 34  
بریندار: 51 
گیانلەدەستدان: 8 
 
مانگی ئاب: 
رووداو : 31
بریندار : 29 
گیانلەدەستدان: 4 
 
1 تاوەکو 19ی ئەیلوول
رووداو : 9
بریندار: 15 
گیانلەدەستدان: 6