قوڕپێوانی کوردانی شیعەمەزهەب لە یادی عاشوورا

22-09-2018
رووداو @Rudawkurdish
بیجاڕییەکان لە رۆژی عاشوورا قوڕی شل بەخۆیاندا دەکەن و لەخۆیان دەدەن
بیجاڕییەکان لە رۆژی عاشوورا قوڕی شل بەخۆیاندا دەکەن و لەخۆیان دەدەن
نیشانەکردن عاشوورا
A+ A-

رووداو - هەولێر

هاوشێوی باشووری کوردستان، کوردانی شیعەمەزب لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش یادی عاشووریان کردەوە و بەشێوازی جیاواز شینیان گێڕا، بەڵام جگە لە سینگکوتان و زنجیرلەخۆدان، بەشێکیان بە قوڕپێوانیش یادی عاشوورایان کردەوە. 
 
رێوڕەسمی قوڕپێوان یەکێکە لە رێوڕەسمە هەرە بەناوبانگەکانی یادی عاشوورا لە شاری بیجاڕی رۆژهەڵاتی کوردستان. بیجاڕییەکان لەمڕۆژەدا بارهەڵگری پڕ لە قوڕی شل لەسەر شەقام رادەگرن، جلوبەرگی ماتەم لەبەردەکەن و لە سوێی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێیەمی شیعەکان، هەموو گیانیان لە قوڕ دەگرن و لەخۆیان دەدەن.

گێڕانەوەی جیاواز لەبارەی ئەم رێوڕەسمە باس دەکرێن. هەندێک دەڵێن، رۆژی عاشوورا کاتێک کەسوکاری ئیمام حوسێن بۆ یارمەتیدانی ئەو و هاوڕێکانی بەرەو کەربەلا دەڕۆن، لە رێگا دەبیستن ئیمام حوسێن کوژراوە، بۆیە هەر لەو شوێنە خۆیان لە قوڕ دەگرن و ماتەم دەگێڕن.

ئەم رێوڕەسمە حەوت ساڵ پێش وەکو ئاسەوارێکی مەعنەوی پارێزگای سنە لە ئێران تۆمارکراوە، بەڵام هەندێ کەس ئەم رێوڕەسمە وەکو لادان لە ماتەمبارییەکان بۆ ئیمام حوسێن دەزانن. عەلی خەزاعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستە مەزهەبییەکانی پارێزگای سنە دەڵێ: قوڕپێوان بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسان و شارەزایانی ئایینی و بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک تۆمارکراوە. ئەو دەڵێ: قوڕپێوان بەو خەستییە، وەکو لادان لە ماتەمینەکانی مانگی موحەڕەم ئەژمار دەکرێت. 


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە