لە کەرکووک کەسێک بەناوی دامەزراندنەوە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت

20 خولەک له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
کەسێک لە کەرکوووک دەستگیرکراوە، کە خەڵکی چەواشە کردووە بەوەى بە پارە لە دەستەى دەستپاکى عێراق دایاندەمەزرێنێت، بەڵێنى بە کەسێک داوە بەرامبەر 26 هەزار دۆلار دایبمەزرێنێت، لەکاتى وەرگرتنى بڕێک پارە وەک پێشەکی لەو کەسە، دەستگیرکراوە.
 
رۆژی 21-08-2024 دەستەى دەستپاکیى عێراق بڵاوی کردەوە، لە رێگەى دەزگاى هەواڵگریى عێراق لە کەرکووک، زانیارییان لە بارەى ئەو کەسەوە پێگەیشتووە. کەسەکە خۆی وا ناساندووە، کە کارمەندى دامەزراوەى باڵایە لە دەوڵەت، بەڵێنی بە خەڵک داوە، کە لە دەستەی دەستپاکی دایاندەمەزرێنێت.   
 
دەستەى دەستپاکى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو کەسە داواى 26 هەزار دۆلارى لە کەسێک کردووە لەسەر بنەماى "بەڵێنى درۆ" بەوەى لە دەستەى دەستپاکى دایدەمەزرێنێت وا رێککەوتوون گوژمەى یەکەمى پارەکەى پێ بدات، کە هەزار دۆلار بووە. 
 
دەستگیرکردنى ئەو کەسە لە کاتى وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیە بووە لە شوێنێکى گشتى لە کەرکووک، کە دەستەى دەستپاکى و دەزگاى هەواڵگری بۆسەیان بۆ داناوەتەوە.
 
تۆمەتبارەکە بەگوێرەى بڕیارى 160ى ساڵى 1983 دەستگیرکراوە و لەگەڵ ئەو پارەیەى پێى گیراوە براوەتە بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوەى کەرکووک، بە مەبەستى لێکۆڵینەوەى زیاتر راگیراوە.
 
بڕیارى 160ى ساڵى 1983 تایبەتە بە خۆناساندن وەک کارمەندى حکومى و سزاکەى دەگاتە 10 ساڵ بەندکردن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری کفری

مەرجەکانی وەرگرتن لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری راگەیێندران

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، تەنیا 60 خوێندکار لە پەیمانگەی پیشەیی قەزای کفری وەردەگیرێن و مەرجەکانی وەرگرتنیش بڵاودەکاتەوە.